ماوەی ٢١ مانگە ژمارەی دانیشتووانی تایوان لە کەمبوونەوەدایە
ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکرد.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە نووسینگەی کاروباری ناوخۆی تایوان بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکردووە، کە تیشک دەخاتە سەر ئاستەنگە دیمۆگرافییە جدییەکان کە ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی دانیشتووانی تایوان تا کۆتایی مانگی ئەیلول گەیشتووەتە ٢٣ ملیۆن و ٣١٧ هەزار کەس. تەنها لەو مانگەدا کۆی ژمارەی دانیشتووان بە بەراورد بە ساڵی پێشوو ٨٧ هەزار و ١٠٧ کەس کەمیکردووە و بە بەراورد بە مانگی پێشوو ١١ هەزار و ٣١٢ کەس کەمیکردووە.
تا کۆتایی مانگی ئەیلول ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ و سەرووترە گەیشتبووە نزیکەی ٤.٦٢ ملیۆن کەس، کە لەسەدا ١٩.٨ی دانیشتوانی دوورگەکە پێکدەهێنن. ئەم ژمارەیە تەنها لە خوار ئاستی لەسەدا ٢٠دایە کە کۆمەڵگەیەکی "زۆر کۆن" پێناسە دەکات.
ژمارەی ئەو منداڵانەی لە تایوان لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لەدایک بوون، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ١٦ هەزار و ٣٥٢ منداڵ کەمیکردووە و تەنها گەیشتووەتە ٨١ هەزار و ٣٨١ منداڵ.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، جەماعەتی جولەکەکان ئاوی سەرەکی ناوچەکەیان لەناوبردووە. چەندین شارۆچکەی فەلەستین بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە و تیمەکانیش بەپەلە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەکە.
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ٣٥٧ فەلەستینی لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بە فەرمی لە ئیسحاق هێرزۆگ، بەناو سەرۆکی ئەم رژێمە داوای کرد کە سەبارەت بە دۆسیە دادوەرییەکانی دژی، لێی خۆش بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح عبدالله حەمەد کوڕی غازی حەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری حەماس شەهید بوو.